تەندروستی نەینەوا تەئكید لەنەبوونی نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە لەو پارێزگایە دەكاتەوە

نەینەوا – ا ه ع
بەرێوەبەرایەتی تەندروستی نەینەوا ئەمرۆ هەینی، تەئكیدیكردەوە لەنەبوونی هیچ توشبوویەك بە نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە، دوای ئەوەی چەند كەسێك گومانی توشبونیان بەو نەخۆشییە لێدەكرا.
لای خۆیەوە فەلاح تائی بەرێوەبەری فەرمانگەی تەندروستی نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند پارێزگای نەینەوا و سەنتەری شارەكە تەواو خاڵییە لە نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە (h1. h2) ئەوەش دوای ئەوەی لە نەخۆشخانەكاندا پشكنینی تەواویان ئەنجامداوە.
تائی وتیشی دەنگۆی بوونی ئەو نەخۆشییە تەواو لە راستیەوە دورە و رونیكردەوە چاودێری تەندروستی لەو پارێزگایە بە درێژایی 24 كاتژمێر كاردەكەن و تەئكیدیش دەكاتەوە كە شاری موسڵ بە دوورە لە نەخۆشی ئەنفلۆنزای باڵندە و تا ئێستاش هیچ حاڵەتێك لایان تۆمار نەكراوە.

اترك رد

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني.