ئاژانسی هه‌واڵی عیراقییه‌

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان گفتوگۆ سەبارەت بە رێگریەكانی بەردەم نوسینگەكانی هەڵبژاردن دەكات

سلێمانی – ا ه ع
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ئەمرۆ پێنج شەممە لە شاری سلێمانی ژوێكی كاری رێكخست كە ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بە پلان و نەحشەی كاتی و رێگریەكانی بەردەم نوسینگەكانی هەڵبژاردن لەسەرتاسەری عێراقدا.
لای خۆیەوە مەعن عەبد حەنتوش سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند كۆبونەوەی یەكەم لە نێوان ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیۆن و سەرۆكی یەكە ئیداریەكانی هەڵبژاردن و بەرێوەبەری نوسینگەكانی نیشتمانی و نوسینگەی پارێزگاكان بۆ تاوتوێكردنی خشتەی كاتی كە لەلایەن ئەنجومەنی كۆمسیۆنەوەی بریاریان لەسەر دراوە.
حەنتوش وتیشی لە گفتوگۆكانیاندا تاوتوێی رێگەكانی تەواوكردنی خشتەی كاتی و تێگەیشتنی گشتی بۆ ئەو خشتانە دەكرێت لەگەڵ دەستەبەركردنی ژێرخانی پێویست لە ئامێر و كارمەند و دابین كردنی دارایی لەلایەن حكومەتەوە لەگەڵ دەركردنی یاسای پەیوەندیدار بەو پرسە.

کۆمێنتی خۆت بنوسه‌

Your email address will not be published.