ئاژانسی هه‌واڵی عیراقییه‌

پرۆسەكانی نەینەوا: لە 24 كاتژمێری رابردودا 20 تیرۆریستی داعش كوژران

نەینەوا – ا ه ع

فەرماندەیی پرۆسەكانی نەینەوا ئەمرۆ چوار شەممە رایگەیاند لە هەوڵێكی شكستخواردووی تیرۆریستنانی داعش بۆ سەر هێزە ئەمنیەكان 20 تیرۆریستی داعش كوژران.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەكی ئەمنی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ی راگەیاند هێزە ئەمنیەكان لە گوندەكانی كنعوز و امام غەربی لە باشوری ناحیەی قەیارە-ی باشوری موسڵ روبەرووی تیرۆریستانی داعش بونەتەوە.

وتیشی هێزە ئەمنیەكان دەروازەكانی ئەو گوندانەیان داخستووە بەمەبەستی راوەدونانی تیرۆریستانی داعش لەو ناوچانە.

کۆمێنتی خۆت بنوسه‌

Your email address will not be published.