ئاژانسی هه‌واڵی عیراقییه‌

وەزیری نەوت ئەو كۆمپانیایانە ناچار دەكات كە گرێبەستیان لەگەڵ وەزارەتەكەی واژۆكردوە كۆمەڵگەی نیشتەجێبوون دروستبكەن

بەغدا – ا ه ع
جەبار لعێبی وەزیری نەوت ئەمرۆ چوار شەممە تەئكیدیكردەوە لەسەر رەخساندنی ژینگەیەكی لەبار بۆ ئەوانەی لە كەرتی نەوتدا كاردەكەن لەگەڵ دەستەبەركردنی هۆكارەكانی كاركردن و بژێوی و بەپێی رێسا و ئەو سیستمەی لەلایەن كۆمپانیا جیهانیەكانی نەوتەوە پیادە دەكرێن، لەوبارەیەوەشەوە رونیكردەوە ئەو كۆمپانیایانەی لەگەڵ وەزارەتەكەی گرێبەستیان هەیە پێویستە پابەندبن بە دروستكردنی كۆمەڵگەی نیشتەجێبوون و دەستەبەركردنی حزمەتگوزاریە سەرەتاییەكان بۆ ئەو كرێكارانەی لە كەرتی نەوتدا كاردەكەن.
لەوبارەیەوە عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوت لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایدەگەیەنێت وەزیری نەوت گەشتاندنێكی راگەیاندوە كە تیایدا ئەو كۆمپانیا نەوتییانە ناچار دەكات كە گرێبەستایان لەگەڵ وەزارەتی نەوت واژۆ كردوە كۆمەڵگەی نیشتەجێبوون بۆ كرێكارانی كەرتی نەوت دروستبكەن و خزمەتگوزاری سەرەتایی بۆ دابین بكەن.
وتیشی ناچاركردنی كۆمپانیا جیهانیەكان كە گرێبەستیان لەگەڵ وەزارەتی نەوتدا هەیە بە دروستكردنی كۆمەڵگەی نیشتەجێبوون لەو پارێزگایانەی نەوتیان تێدا بەرهەمدەهێنرێت كاریگەری دەبێت لەسەر پێدانی دیمەنێكی شاستانی بەو پارێزگایانە.

کۆمێنتی خۆت بنوسه‌

Your email address will not be published.