ئاژانسی هه‌واڵی عیراقییه‌

قایمقامی دوزخورماتوو لە پۆستەكەی دورخرایەوە

سەڵاحەدین – ا ه ع
ئەنجومەنی قەزای دوزخورماتوو شەلال عەبدول قایمقامی ئەو قەزایەی بە چەند هۆكارێكی یاسایی لە پۆستەكەی دورخستەوە.
لەوبارەیەوە عەلی حسەینی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی قەزای دوزخورماتوو بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ی راگەیاند هەفتەی داهاتوو قایمقامێكی نوێ بۆ قەزای دوزخورماتوو دیاری دەكەن، دوای ئەوەی ئەنجومەنەكەیان دەنگی لەسەر دورخستنەوەی قایمقامی دوزخورماتوو دا.
وتیشی هۆكاری دەنگدانی ئەنجومەنی قەزای دوزخورماتوو لەسەر دورخستنەوەی قایمقام، دەگەرێتەوە بۆ چەند هۆكارێكی یاسایی لە نێویشیاندا پەیوەندی نەكردنی بە شوێنی كارەكەی لە رۆژی 16/10/25017ەوە.

کۆمێنتی خۆت بنوسه‌

Your email address will not be published.