ئاژانسی هه‌واڵی عیراقییه‌

لە نەینەوا باندێكی دزیكردن دەستگیركرا

نەینەوا – ا ه ع
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی نەینەوا ئەمرۆ سێ شەممە رایگەیاند هێزەكانیان باندێكی دزیكردنیان دەستگیركردوە كە لە 14 كەس پێكهاتوون و تۆمەتبارن بە دزینی چەندین دوكان و نوسینگەكانی حەواڵە لە بەشی چەپی شاری موسڵ.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەكی ئەمنی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ی راگەیاند هێزەكانی هەواڵگری 3 تۆمەتباریان دەستگیر كردوە، دواتر دانیان بە ناوی تەواوی ئەندامانی باندەكەیاندا ناوە، لە بۆسەیەكیشدا سەرجەمیان دەستگیركردوون.
لە میانی لێكۆڵینەوەكانیشدا دانیان بە تاوانەكانیان ناوە كە دزیان لە چەندین دوكان و نوسینگە لە ناوچەی زهور و موسەنا و بازانی نەبی یونس كردووە.

کۆمێنتی خۆت بنوسه‌

Your email address will not be published.