ئاژانسی هه‌واڵی عیراقییه‌

عەبادی: گیانفیدایی و ئازایەتی هێزەكانی ناوخۆ لەپاڵ هێزەكانی تر سەركەوتنیان بەدەستهێنا و یەكێتی عێراقیان پاراست

بەغدا – ا ه ع
دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەیزران و فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكان ئەمرۆ سێ شەممە تەئكیدیكردەوە، گیانفیدایی و ئازایەتی هێزەكانی ناوخۆ لە پاڵ هێزەكانی تر سەركەوتنیان بەدەستهێنا و یەكێتی عێراقیان پاراست.
لە میانی بەشداریكردنی لە ئاهەنگی یادی 96 ساڵەی یادی دامەزراندنی هێزەكانی پۆلیس كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە رێكخرابوو، عەبادی پرۆزبایی لە هێزەكانی وەزارتی ناوخۆ كرد كە هاوكاتە لەگەڵ سەركەوتنەكان بەسەر تیرۆریستانی داعشدا.
عەبادی وتیشی تا ئێستاش بەدەوامن لە پاككردنەوەی پاشماوەكانی تیرۆریستانی داعش لە بیابان و جزیرە و كۆتاییان پێدەهێنن.
هەر لە میانی ئاهەنگەكەدا عەبادی كەسوكاری شەهیدانی بەسەركردەوە كە بەگیانفیداییان ئەوان ئەو سەركەوتنە گەورەیە بەسەر تیرۆریستانی داعشدا بەدیهات.

کۆمێنتی خۆت بنوسه‌

Your email address will not be published.