ئاژانسی هه‌واڵی عیراقییه‌

بەبڕی نزیكەی 300 ملیار دۆلار پارەی كارەبایان بۆ هاتەوە

ا ه ع
دەگونجێت كاتێك پسوڵەی پێدانی كارەبا لەلایەن فەرمانگەكانی دەوڵەتەوە بۆ ماڵان دەنێردرێت بڕە پارەیەكی زۆربێت بەراورد بەو كارەبایەی ماڵەكە بەكاریانهێناوە، بەڵام خانمێكی ئەمەریكی تووشی شۆك دەبێت كاتێك پسوڵەی كارەباكەیان بۆ دێتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێكی رۆژنامەی میترۆی بەریتانی ماری هۆرۆمانسكی تووشی شۆكێكی گەورە بوو كاتێك پسوڵەی كارەباكەیان بۆ هاتەوەو تەماشای كرد بەبڕی 284 ملیار دۆلار كارەبای سەرفكردووە.

ماڵی ئەو خانمە لە ویلایەتی پەنسلڤانیایەو دوای ئەوەی بیر دەكاتەوە ناگاتە ئەو ئەنجامەی كە ئایا بەبۆنەی جەژنەكانی ساڵی نوێوە كارەبای بەهەڵە بەكارهێنابێت وا بەو جۆرە بڕی پارەی كارەبایان بۆ هاتبێتەوە؟ چونكە ئەو پارەیەی لەسەر پسوڵەكە نووسراوە بوجەی ساڵێكی دەوڵەتێكی گەورەیە نەك پارەی كارەبا.

دواتر ئەو خانمە تەلەفۆن بۆ ئەو كۆمپانیایە دەكات بۆ ئەوەی لە راستی و دروستی مەسەلەكە بزانێت، دوای لێكۆڵینەوە كۆمپانیاكە پێیڕادەگەیەنن كە نرخی پارەی كارەباكەیان 284 دۆلارە نەك 284 ملیۆن دۆلار، بەهەڵە ژمارەكان نووسراوە.

کۆمێنتی خۆت بنوسه‌

Your email address will not be published.